بازدان بۆ ناوەڕۆک

بازرگانی پرایم

سەرنج بخە سەر گەشەی فرۆشتنەکەت، گەیاندنەکە بە ئێمە بسپێرە

ببە بە یەکێک لەو زیاتر لە 40,000 بازرگانەی پشت بە پرایم دەبەستن. ئەپەکە دابگرە، بە خۆڕایی خۆت تۆمار بکە و دەست بکە بە ناردنی بار بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق.

تۆمارکردن لە ناو ئەپەکەوە دەکرێت

  1. 1ئەپی بازرگانی پرایم دابگرە.
  2. 2کرتە لە «دروستکردنی هەژمار» بکە.
  3. 3هەنگاوەکانی تۆمارکردن تەواو بکە.
  4. 4لە ماوەی چەند خولەکێکدا تیمەکەمان پەسەندی دەکات.

تایبەتمەندییەکانی بازرگان

بۆچی بازرگانان پرایم هەڵدەبژێرن؟

  • سەلامەتیی کاڵا

    لە ساتی وەرگرتنەوە تا گەیاندن، هەموو داواکارییەک بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

  • حسابی خێرا

    پاککردنەوەی خێرا و ورد بۆ پارە و داهاتەکانت.

  • گەیەنەری پرۆفیشناڵ

    ڕەفتاری جوان و مامەڵەی پرۆفیشناڵ لەگەڵ کڕیارەکانت.

  • تۆڕێکی فراوانی لق

    زیاتر لە 300 بنکەی پۆستە لە سەرانسەری عێراق.

  • گەڕاوەی پارێزراو لە زیان

    بە ساغی دەیانگەڕێنینەوە، تۆش بە سکانکردنی باركۆد وەرگرتنیان پشتڕاست دەکەیتەوە.

  • قەرەبووی زیان

    قەرەبووی خۆڕایی ئەگەر بارەکە زیانی پێگەیشت بەپێی مەرج و ڕێساکان.

  • ئەپێکی زیرەکی بەدواداچوون

    هەموو داواکاری، ڕاپۆرت و داهاتەکانت لە یەک ئەپدا.

  • پشتگیریی خێرا

    وەڵامی هەموو داواکارییەکی پشتگیری لە ماوەی زۆرترین دوو خولەکدا دەدەینەوە.

تایبەتمەندییەکانی ئەپ

هەموو ئامرازەکانت لە یەک ئەپدا

  • دروستکردنی بار بە چەند ڕێگایەک

    بارێک بە دەست تۆمار بکە، یان بە باركۆدی ئامادە، یان فایلێک بەرز بکەرەوە بۆ چەندین بار بە یەکجار.

  • ڕەشنووس و چاپکردن

    بارەکەت وەک ڕەشنووس هەڵبگرە و دواتر تەواوی بکە، و بە ئاسانی پسوڵەکانت چاپ بکە.

  • بەدواداچوونی بار

    قۆناغ بە قۆناغ لە وەرگرتنەوە تا گەیشتن بە کڕیار، بە کات و بەروارەوە بەدوای بارەکەتدا بچۆ.

  • گەڕانی خێرا بە باركۆد

    بە ژمارەی پسوڵە یان مۆبایلی وەرگر بگەڕێ، یان ڕاستەوخۆ باركۆدەکە سکان بکە.

  • گەڕاوەکان

    بەدوای گەڕاوەکانتدا بچۆ و بە سکانکردنی کۆدی QR وەریانبگرە، یان بە یەک کرتە دووبارە بیاننێرەوە.

  • کێشەکانی گەیاندن

    هۆکاری نەگەیاندن بزانە، زانیاریی کڕیار ڕاست بکەرەوە و دەستبەجێ دووبارە بینێرەوە.

  • جزدانەکەم

    باڵانسی بەردەست، بڕی پسوڵەکان و کرێی گەیاندن لە یەک شوێندا ببینە.

  • داواکردنی حساب

    هەموو پارەکەت یان بەشێکی ڕابکێشە، و بە گواستنەوەی بانکی، لە بارەگا یان لە ڕێگەی گەیەنەرەوە وەریبگرە.

  • ڕاپۆرتەکانم

    فرۆشتن و قازانجەکانت و ئەو پارێزگایانەی زۆرترین داواکارییان هەیە بزانە بۆ ئەوەی ڕیکلامەکانت ورد ئاراستە بکەیت.

  • بەڕێوەبردنی دوکان و کارمەندان

    زیاتر لە دوکانێک یان پەیجێک زیاد بکە، و هەژمار بۆ کارمەندەکانت بە دەسەڵاتی دیاریکراو دروست بکە.

  • کاڵا هەڵگیراوەکان

    بەرهەمەکانت یەکجار بە نرخ و تێبینیی جێگیر تۆمار بکە، تا لە کاتی دروستکردنی بار خۆکارانە پڕ ببنەوە.

  • ئاگادارکردنەوەکان

    ئاگادارکردنەوەی دەستبەجێ بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی بار و پارەدانەکانت.

هاوبەشیی ستراتیژی

پارەدانی دیجیتاڵ لەگەڵ AsiaPay

پرایم هاوبەشییەکی ستراتیژیی لەگەڵ AsiaPay بەستووە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری تەواوی پارەدانی دیجیتاڵ بە بازرگانەکانمان: وەرگرتن و گواستنەوەی پارە بە پارێزراوی، ڕێکخستنی کارە داراییەکان، کەمکردنەوەی کاری دەستی، و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی مامەڵە و ڕاپۆرتەکان.

پرسیارە باوەکان

پرسیارێکت هەیە؟

پەیوەندیمان پێوە بکە
ئایا تۆمارکردن وەک بازرگان خۆڕاییە؟

بەڵێ، بەشداریکردن بۆ هەمووان کراوەیە و تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپی بازرگانی پرایمەوە بە تەواوی خۆڕاییە.

چ بەڵگەنامەیەک بۆ تۆمارکردن پێویستە؟

کارتی نیشتمانی، کارتی نیشتەجێبوون و وێنەیەکی کەسی، لەگەڵ زانیاریی دوکانەکەت. ناسنامەی هەموو داواکارێک پشتڕاست دەکەینەوە بۆ پاراستنی بارەکان و زانیاریی کڕیاران.

ئایا بۆ هەموو پارێزگاکان دەگەیەنن؟

بەڵێ، تۆڕەکەمان لە ڕێگەی زیاتر لە 300 بنکەی پۆستەوە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

چۆن پارەی داواکارییەکانم وەردەگرم؟

لە کاتی وەرگرتندا پارەکە لە کڕیارەکەت وەردەگرین، و تۆ لە ناو ئەپەکەوە بڕی وەرگیراو، کەشفی حساب و دۆخی پاککردنەوە دەبینیت.

ئەگەر داواکارییەک گەڕایەوە یان زیانی پێگەیشت چی دەبێت؟

گەڕاوەکان بە خۆڕایی مامەڵە دەکەین و لەگەڵ ڕوونکردنەوەی هۆکاری نەگەیاندن دەیانگەڕێنینەوە بۆ دوکانەکەت، و قەرەبووی خۆڕاییی زیانیش دەدەین بەپێی مەرج و ڕێساکان.

چۆن دڵنیا بم گەڕاوەکانم بە ساغی دەگەنەوە؟

گەڕاوەکان دەپێچینەوە و لە هەموو ڕێگای گەڕانەوەدا لە زیان دەیانپارێزین، و کاتێک گەیشتن تۆ بە سکانکردنی باركۆد لە ئەپی بازرگانی پرایمدا وەرگرتنیان پشتڕاست دەکەیتەوە.

ئامادەیت لەگەڵ پرایم بار بنێریت؟

لە چەند خولەکێکدا وەک بازرگان خۆت تۆمار بکە، یان پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکە بۆ چارەسەری تایبەت بە کۆمپانیا یان دامەزراوەکەت.