ئێمە کێن؟
برایم گەشەی خێرای بەدیهێنایەوە، ئەمڕۆ بووە بە براندێکی بەناوبانگی بازرگانی، بە خزمەتگوزارییە پسپۆڕییەکانی و چارەسەرە داهێنەرەکانی جیادەکرێتەوە، برایم لە ژووری بازرگانی عێراقی ڕێزبەندیی وەرگرتووە، مۆڵەتی کۆمپانیای گشتی بۆ پۆستە و دەستەبەری هەیە، ئۆفیسی سەرەکیی چالاکییەکانی لە بەغدادە، سوود لە پێگەی پایەتخت وەردەگرێت، نوێنەرایەتی بازنەی گەیاندن لەنێوان باکوور و باشوور دەکات، هەروەها توانای دەستەبەرکردنی چارەسەری تایبەتی لە هەموو شوێنێک لە عێراق پێداوە، هەروەها دەتوانێت بگات بە بنەکەی گەشەسەندووی کڕیارەکان و کۆمپانیاکان و کەسایەتییەکان.
خزمەتگوزارییەکانمان:
برایم تەنها بە پێشکەشکردنی خوزمەتگوزاری گەیاندنی ئاسایی ناوەستێت، بەڵکو ئەم خزمەتگوزاریانەش پێشکەش دەکات:
پێشکەشکردنی خزمەتگوزارە لۆجستی گشتگیر، هەڵدەستێت بە گواستنەوەی کاڵاکان لە ناوخۆدا لە نێوان پارێزگاکان و دەستەبەری وەرگرتنیان و ڕووپۆشکردن و ڕادەستکردنیان دەکات، قەرزی دارایی بە بێ سوود پێشکەش دەکات، لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ڕاوێژ و پلانی کاری بێ بەرانبەر پێشکەشی خاوەن پرۆژە بچووکەکان و مامناوەندەکان دەکات.
دەستەبەری گێڕانەوەی گێڕدراوەکان بۆ ئۆفیسی بریکارەکانی بەبێ بەرانبەر دەکات.
ڕۆژانە دەستەبەری مافی بریکارەکانی لە دەستکەوتنی بڕی پارە دەستەبەر دەکات.
میکانیزمی کارکردنمان:
برایم کارمەندەکانی پێدەگەیەنێت و تواناکانیان لە پێناوی تێکەڵبوونی خێرا لەگەڵ پەرەسەندنەکانی بازاڕی کار ئاراستە دەکات، بە هەر کێشەیەک دەگرێت، کە ڕووبەڕووی پرۆسەی گەیاندن یان بریکارەکان دەبێتەوە.
جەخت دەکاتە سەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، بۆئەوەی بریکارەکان بتوانن زانیاری بەردەوامیان لەسەر هەموو ئەو شتانە هەبێت کە پەیوەستە بە بارەکانیان، ژمێرییەکان ڕادەگەیەنێت و ئاسانکاری لە گەیاندنی بە هەموو قۆناغەکان دەکات.
میکانیزمی پرۆسەی گەیاندن بەم خاڵانەی خوارەوە پوختە دەکرێن:
بریکار هەڵدەستێت بە دانانی بارەکان لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی برایم.
تایبەتکردنی نوێنەر بۆ وەرگرتنی بارەکە لە ئۆفیسی بریکارەکە یان کۆگاکانی.
گواستنەوەی بارەکان بۆ ناوەندی دابەشکردنی برایم لە هەموو پارێزگاکان.
گەیاندنی بارەکان لەلایەن نوێنەر بۆ میوانی بریکارەکان.
ئاگادارکردنەوەی بریکارەکان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشن لەبارەی بارە ڕادەستکراو و گێڕاوەکان.
بەڕێوەبردنی گشتگیر بۆ بارەکان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشن و دەستکەوتنی خێرای بڕی پارەکان.
بە شێوەی ڕۆژانه و بەبێ دواکەوتن گێڕدراوەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بریکارەکان.
ئەم میکانیزمە لە ماوەیەکی کورتدا کارایی خۆی سەلماندووه و برایمی بە بازاڕی عێراقی ناساندووە، کە یەکێکە لە کۆپانیا پێشەنگەکان لە بواری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ خزمەتی بەرژەوەندی بریکارەکانی.
برایم لە داهاتوو
برایم توانیویەتی ڕۆشنبیری بە داهێنانی ئامراز و ڕێگا و چارەسەر و وەبەرهێنانی وزە لە دەروونی ئەوانەی کاری تیادەکەن بڕوێنێت، ئەوە دەبن بە هەنگاوی جێگیر بەرەو فراوانبوونی لە بازاڕی ناوخۆیی، بۆئەوەی ببێتە ژمارەیەک لە ناو عێراق لە بواری خزمەتگوزاری لۆجستی گشتگیر، هەروەها هەوڵ و کۆشش دەکات بۆئەوەی بچێتە ناو بازاڕی کاری عەرەبی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە ڕەسەنایەتی خۆی، وەکو براندێکی بازرگانی عێراقی و کاری بەردەوام لەسەر ژێر سایەی یاسادا.